چۆن کەروێشک ڕابهێنین کەتەنها یەک شوێن وەک توالێت بەکاربهێنێت؟

کەروێشک بە شێوەیەکى سرووشتى شوێنێک یاخود چەند شوێنێک ، زۆربەى جار سووچێک، هەڵدەبژێرن تاکو میز و زۆربەى
پشقلەکانى تێدا بکەن. ڕاهێنانى کەروێشکەکەت بۆ ئەنجامدانى ئەو کارە بە دروستى پێویستى بە شارەزایی هەیە و دەبێت
بزانیت کە چۆن و لە کوێ لیتەر بۆکسەکەی بۆ دادەنێیت. (لیتەر بۆکس، واتە ئەو بۆکسەى کە دەبێتە شوێنى توالێتى
کەروێشکەکە). پێش هەموو شت پێویستە ئەوە بزانیت کە کەروێشک لە ناو ماڵدا پێویستیان بەوە هەیە کە شوێنێکى تایبەت بە
خۆیانیان هەبێت. نابێت کەس هەراسانى بکات و هەڵى بگرێت کاتێک لە شوێنەکەى خۆىدایەتى، یاخود لە ناو لیتەر بۆکسەکەى
:خۆیدایە. ئەمانەى خوارەوە چەند پێشنیارێکن بەو هیوایەی یارمەتیت بدەن لەوەى کە کەروێشکەکەت فێرى لیتەر بۆکس ببێت
ئایا چ تەمەنێک گونجاوە ؟

کەروێشکى گەورە ئاسانتر فێر دەبن وەک لە کەروێشکى بچووک. هەروەک چۆن مناڵ کاتى دەوێَت تاکو فێرى توالێت دەبێت
کەروێشکیش بە هەمان شێوە. کەروێشک هەیە زۆر زوو، هەیە بە هەفتەیەک یاخود بە مانگێک فێر دەبێت. ئەگەر کەروێشکەکەت
.مناڵە یاخود گەورەیە، لە هەردوو حاڵەتەکەدا دەبێت هەوڵى لەگەڵ بدەیت و فێرى بکەیت
ئایا نەشتەرگەرى نەزۆک کردنى کەروێشک ،( لبردنى هێلکەدان بۆ مێ و لبردنى گون لە نێردا)سوودى هەیە بۆ ئەوەى باشتر
فێر بب؟

بەڵێ! بێگومان! لە ڕاستیدا ئەم نەشتەرگەرییە هۆکارێکە بۆ ئەوەى ئاسانتر فێرى لیتەر بۆکس ببێت کەروێشکەکەت. کاتێک
کەروێشک تەمەنى دەگاتە 4 بۆ 6 مانگ هۆڕمۆنە سێکسییەکانى چالک دەبن و هەوڵ دەدات بە بۆنى میزەکەى چەند شوێنێک بۆ
خۆى داگیر بکات، بۆیە لە چەند شوێنێکى جیاواز میز دەکات و بۆنى میزەکەشى زۆر پیس دەبێت. ئەگەر ئەم نەشتەرگەرییە بۆ
کەروێشکەکەت ئەنجام بدەیت، زۆر باشتر لیتەر بۆکسەکەى بەکاردێنێ و بۆنى میزەکەى کەم دەبێتەوە و لەشساغتر و ئارامتر
دەبێت، هەروەها تەمەنیشی درێژتر دەبێت. چونکە سەدا پەنجای کەروێشکی نێر لە پێنجەم ساڵى تەمەنیدا تووشى شێرپەنجەى
گوونەکان دەبن. کەروێشکى مێ تووشی شێرپەنجەى هێلکەدان دەبن. بەڵم ئەو نەشتەرگەرییە ڕێگرى لەوە دەکات. کەروێشک زۆر
خێرا زیاد دەکەن. بۆیە پێویستە تەنها یەک کەروێشکت هەبێت یاخود ئەگەر دووانت هەبێت مەرجى سەرەکییە کە ئەو
.نەشتەرگەرییەیان بۆ ئەنجام بدەیت

چ کەرەستەیەک لەناو لیتەر بۆکسەکەدا دابنێم؟
:وەڵمەکەى پشت دەبەستێت بەو شتانەى کە دەتوانیت دەستت بکەوێت. بەڵم ئەم خاڵنەى خوارەوەت بیر بێت
کەروێشک حەز دەکات کاتێکى زۆر بباتە سەر لە ناو لیتەر بۆکسەکەى 1،
کەروێشک زۆَربەى جار حەز دەکات گاز لەو کەرەستەیە بگرێت کە لە ناو لیتەر بۆکسەکەیدایە. بۆیە ئاگاداربە نابێت بە هیچ 2،
.شێوەیەک خۆڵى پشیلەى بۆ دانبێیت
.میزى کەروێشک بۆنێکى بەهێزى هەیە 3،
کۆمەڵگەى کەروێشکى ماڵ، پێشنیاری ئەو کەرەستانە دەکەن کە لە بابەتى سرووشتی درووستRabbit.org Foundation


.کراوە یان لە گییا و وەرەقە بەرهەم هێنراون
لە وڵتانى ئەوروپا و ئەمریکا کەرەستەى تایبەت هەیە کە دەکرێتە ناو لیتەر بۆکسی کەروێشک تاکو میزەکە هەڵمژێت و بۆنەکەى
Critter ،Country Cat ،)only natural (Fresh Care : کەم بکاتەوە، هەندێک لەو براندانە بریتین لە
Country، Yesterday’s news. And Pappur
هەروەک چۆن خۆڵى تایبەت بە پشیلە دەفرێشرێت، بۆ کەروێشکیش کەرەستەى تایبەت بە خۆى هەیە کە لە ناو لیتەر بۆکسەکەى
.دابنرێت، هیوادارم لە ساڵنى داهاتوو بێتە کوردستان
لەو کەرەستانەى لیتەر دوور بکەوەرەوە کە لە تەختە و دار سنەوبەر و ئاردە مشار درووست کراون، چونکە هۆکارە بۆ تووشبوون
.بە نەخۆشى جگەر لە کەروێشکدا

نابێت بە هیچ شێوەیەک خۆڵى پشیلە بۆ کەروێشک بەکاربهێنرێت چونکە ئەگەر یەک دەنک بکەوێتە دەمیەوە و بیخوات پێى هەرس
ناکرێت و دەیکوژێت. و ئەگەر ئەو کەرەستانە بەکاربهێنرێت کە لە ئاردە مشار درووست کراوە و ڕاستەوخۆ کەروێشکەکەت لە
.ناویدا دابنیشێت ئەوا تووشی بەکتریا و ڕەوانى دەبێت

شێوازێکى زۆر باش و سەلمەت ئەوەیە کە گییای وشک (گزرە گییا) بخەیتە ناو لیتەر بۆکسەکەى و لە ژێریدا دوو چین لە گۆڤارى
کۆن ڕابخەیت بۆ ئەوەى میزەکە هەڵبمژێت و کەروێشکەکەت پیس نەبێت. پێویستە ڕۆژانە گییاکە و گۆڤارەکانى بۆ بگۆڕیت چونکە
خراپە بۆى ئەگەر گییای میزاوی بخوات. ئەمە شێوازێکى سەرکەوتووە بۆ ڕاهێنانى کەروێشکەکەت، چونکە زۆربەى کەروێشک
.پێیان خۆشە لە یەک کاتدا هەم دەمیان بجوڵێ و هەم لە ناو لیتەر بۆکسەکەیاندا بن

:پاک کردنەوەى لیتەر بۆکس
پێویستە ڕۆژی جارێک یاخود زیاتر، بە گوێرەى توانا، لیتەر بۆسکى کەروێشکەکەت خاوێن بکەیتەوە، ئەمە کەروێشکەکەت هان
دەدات کە باشتر ئەوێ وەک توالێت بەکار بهێنێت. بەڵم ئاگادار بە هەرگیز کەروێشکەکەت هەڵمەگرە کاتێک لەوێدایە. دەتوانیت بۆ
پاک کردنەوەى لیتەر بۆکسەکەى سرکەى سپی و ئاو بەکار بهێنیت. ئەگەر هێشتا باش فێر نەبووە تەنها لە لیتەر بۆکسەکەدا میز
بکات، ئەگەر لە شوێنى دیکە میزی کرد دەتوانیت سوود لە سرکەى سپی و ئاو ببینیت بۆ خاوێن کردنەوەى و نەهێشتنى بۆنەکەى.
ئەگەر میزەکە وشک بووەتەوە دەتوانیت بە موعجیزەى شووشە پاک کردنەوە پەڵەى میزەکە خاوێن بکەیتەوە.ئەگەر لە دەرەوەى لیتەر
بۆکسەکەى پشقلی کرد، پشقلەکە بکەرەوە ناو لیتەر بۆکسەکەى تاکو باشتر بیناسێتەوە توالێتەکەى، یاخود دتوانیت وەک پەیین
.بیکەیتە باخەوە

چ جۆرە قەفەزێک بۆ کەروێشک باشترینە؟
پێویستە قەفەزی کەروێشک هێندە گەورە بێت کە بتوانێت بە ئاسانى تێیدا جووڵە بکات و هەستێتە سەر پێ و ڕابکشێت، هەروەها
دەبێت لیتەر بۆکسێکیش لە ناو قەفەزەکەیدا بێت. پێویستە هەمیشە ئاو و هەندێ شتومەکی یاری و هەمیشەش گییا هەبێت لە ناو
قەفەزەکەى. شتوومەکى یاری وەک (چیلکە، کارتۆن،ورچی پەڕۆ. لوولەى موبەڕیدە تا کاتێک ترس دای دەگرێت بتوانێت خۆى تیا
حەشار بدات…) لیتەر بۆکسەکە لەو شوێنەدا دابنێ کە کەروێشکەکە پێى خۆشە وەک توالێت بەکاری بهێنێت، جاری وا هەیە
.ئەوان خۆیان شوێنێک هەڵدەبژێرن بۆ لیتەر بۆکس

ئایا ئەو قەفەزانە گونجاون کە زۆر بەرزە یاخود دەرگای نییە و تەنها بەشی سەرەوەی کراوەیە؟
زۆر گرنگە کە قەفەزی کەروێشکەکە بە جۆرێک بێت کە بتوانێت لێوەى هاتووچۆ بکات و بتوانێت بە قاچی خۆی لە قەفەزەکە بێتە
دەرەوە و بچێتەوە ژوورەوە، بۆ ئەوەى کاتێک بە ژوورەکەیا ئازادە بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ناو قەفەزەکەی و لیتەر بۆکسەکەى بەکار
بهێنێت.خۆ ئەگەر قەفەزەکەى شوێنێکى ئارام و گونجاو نەبێت و هەراسانى بکەیت تێیدا و زۆر باوەشی بگریت ئەوا ڕەنگە هەرگیز
.فێری ڕەوشتى جوان و بەکارهێنانى لیتەر بۆکس نەبێت

چی بکەم ئەگەر قەفەزەکەى زۆر بچووکبێت و شوێن نەبێت بۆ لیتەر بۆکسەکەى، ئەى ئەگەر قەفەزی نەبێت چی؟
ئەگەر قەفەزەکەى هێندە بچووکە کە شوێنى لیتەر بۆکسەکەى تێدا نابێتەوە، ئەوا بێ گومان بە کە بۆ کەروێشکەکەش بچووکە و
پێویستە قەفەزێکى گونجاوتری بۆ پەیدا بکەیت. پێویستە لیتەر بۆکسی کەروێشک هێندە بێت کە بتوانێت بە باشی تێیدا
دابنیشێت.هێندەى دەفرى ناو فڕن ببێت باشە. ئەگەر ئەرزى قەفەرەکەى وایەرە و ژێرەکەى سینییە ئەوا کەروێشکەکەت ناو
قەفەزەکە وەک لیتەر بۆکس بەکاردێنێت و سینییەکەی ژێریشی دەبێتە شوێنى میز و پشقلەکانى. ئەگەر کەروێشکەکەت قەفەزی
.نییە، ئەوا پێویستە شوێنێک، سووچێکى بۆ تایبەت بکەیت و لیتەر بۆکسەکەى لەو جێیەدا بۆ دابنێیت کە پێى خۆشە
پشقل و میز

هەموو کەروێشکێک ئەگەر زۆر بە باشیش فێری لیتەر بۆکس بووبێت هەندێک پشقل بە ناو قەفەز، یاخود بە شوێنەکەیاندا بڵو
دەکەنەوە، بۆ ئەوەى بە هی خۆیانى بزانن ئەو شوێنە و دەستنیشانى بکەن. ئەمە زۆر ئاساییە و پێویستە هەمیشە کەروێشک
شوێنێکى هەبێت بە هی خۆیی بزانێ، تاکو کاتێک دێتە دەرەوەى قەفەزەکە و بە ناو ژوورەکەدا دەگەڕێت پشقل لە هیچ شوێنێکى
تر نەکات و بگەڕێتەوە بۆ ناو قەفەزەکەى. بۆ دەستکەوتنی ئەمە، پێویستە کەروێشکەکەت بکەیتە پاشاى قەفەزەکەى. نابێت بە هیچ
شێوەیەک تووڕەى بکەیت کاتێک لەناو قەفەزەکەیدایە، نابێت هەڵیبگریت و بیترسێنیت. چونکە ئەگەر بەمجۆرە بکەیت ئەوا
.ناگەڕێتەوە ناو قەفەزەکەى و لە شوێنى تر میز و پشقل دەکات

کلیلی ڕاهێنانى کەروێشک لەسەر ئەم سیفەتە جوانە تەنها ئەوەیە کە ڕێز لە تایبەتمەندى قەفەزەکەی یاخود شوێنەکەى بگریت و
لەوێدا بە هیچ جۆرێک بێزارى نەکەیت و نەهێلیت هیچ کەس هەراسانى بکات. تاکو هەمیشە بە ماڵ و لنەى خۆیی بزانێ و لەوێدا
.هەست بە ئارامى بکات

یەکەم: هەڵیمەگرە و زۆرى لێ مەکە بۆ هاتنە دەرەوە، هەرکات ویستت بیهێنیتە دەرەوەی قەفەزەکەى، دەرگاکەی بۆ بکەرەوە و
.ڕێگە بدە بە ئارەزووى خۆی بێتە دەرەوە

دووەم: هەرکات ویستت بچێتەوە ناو قەفەزەکەى خۆى، هەڵیمەگرە، بە زۆر مەیبە. بەڵکو بە هێواشی و نەرم و نیانى پاڵی پێوە بنێ
و بەرەو لی قەفەزەکەی ببە. خۆ ئەگەر بێزاری بکەیت یاخود بە باوەش بیکەیتەوە ناو قەفەزەکەى ئەوا قەفەزەکەى ل ناشرین
.دەبێت و لەسەر ڕەوشتە جوانەکانى بەردەوام نابێت

سێیەم: ئەگەر کەروێشکەکەت ڕقى لە باوەش گرتن نییە، ئەوا ئاساییە ئەگەر بیکەیتە نزیک قەفەزەکەى بە باوەش، پاشان بەرەو لى
.دەرگای قەفەزەکە ڕێنمایی بکەیت

چوارەم: کاتێک کە کەروێشکەکەت پشوو دەدات لە ناو قەفەزەکەى، شوێنەکەى بۆ پاک مەکەرەوە، چاوەڕێ بکە تاکو دێتە دەرەوە.
کەروێشک کاتێک شوێنێک دەکەن بە موڵکى خۆیان پێیان خۆش نییە کە دەستی لێوە بدەیت و دەستکاری بکەیت.ئەگەریش لە
.دەرەوەى قەفەزەکەى یاخود شوێنەکەی بێت ئەوا هەر دێت و سەیرت دەکات کاتێک شوێنەکەى بۆ پاک دەکەیتەوە
ئایا دەکرێت کەروێشکەکەم لە ناو ماڵەکەدا، یان ژوورێکدا ئازاد بێت؟

بەڵێ دەکرێت، بەڵم سەرەتا تاکو ئەو کاتەی بە باشی فێری لیتەر بۆکس دەبێت، پێویستە لە شوێنێکى بچووکی ژوورەکەدا بێت،
پاشان وردە وردە شوێنەکەى بۆ گەورە بکە و هەرکات بە تەواوى فێر بوو دەتوانیت لە هەمان ژوور ئازادى بکەیت ئەو کاتانەى کە
خۆت ئاگات لێیەتى و دەتوانیت سەرپەرشتى بکەیت. خۆ ئەگەر سەرەتا ئازادى زۆرى بدەیتێ، زۆر ئەستەمە کە فێری ڕەوشتى
.جوانى لیتەر بۆکس ببێت

چەند لیتەر بۆکسی هەبێت باشە؟
سەرەتا دەتوانیت چەند لیتەر بۆکسێکى بۆ دابین بکەیت ئەگەر پێى خۆشە لە چەند شوێنێکى جیاوازدا میز بکات. پاشان کە فێر
.بوو تەنها یەک بۆکس بەکار بهێنێت، دەتوانیت ئەوانەى تری بۆ ل ببەیت

چی بکەم ئەگەر کەروێشکەکەم شوێنێکى تری وەک توالێت بەکار هێنا؟
ئەگەر کەروێشکەکەت سوور بوو لەسەر بەکارهێنانى شوێنێکى تر. ئەوا پێویست دەکات بۆکسەکە بخەیتە ئەو شوێنەى ئەو پێی
خۆشە تێیدا میز ە پشقلەکانى بکات. هەندێ جار کارێکى قورسە کە هەوڵ بدەیت قەناعەت بە کەروێشکەکەت بکەیت کە بە ویستى
تۆ هەڵسوکەوت بکات. سەرنج بدە، ئەگەر کەروێشکەکەت سوورە لەسەر میز کردن لە شوێنێکى دیکە ئەوا بە دڵنیاییەوە دەبێت
لیتەر بۆکسەکە لەو شوێنەدا بێت کە خۆى هەڵیبژاردووە. ئەگەر ئەمە بە ماناى ئەوەش بێت کە مێزێک یان کەلوپەلێک لە شوێنى
.خۆى بجووڵێنیت

دیارترین هەڵە چییە کە دەشێت ئەنجامى بدەین لە ماوەی ڕاهێنانى کەروێشکەکە؟
یەکێک لە هەلڕَەکان ئەوەیە کە کەروێشکەکە ئازاد بکەیت بە ژوورەکەیا و خۆت سەرپەرشتى نەکەیت لە سەرەتادا. ماوەى 1.
سەرەتا ئەگەر کەروێشکەکەت لە شوێنێکى تر جگە لە لیتەر بۆکسەکەى میزى کرد، پێویستە بە زووترین کات بیکەیتەوە ناو
قەفەزەکەی، یان لیتەر بۆکسەکەى. خۆ ئەگەر میز بکات لە شوێنێکى تر و تۆ نەچیت بیکەیتەوە قەفەزەکەى، ئەوا زۆر بە هێواشی
فێری ئەو ڕەوشتە جوانە دەبێت. تاکو جوان فێری لیتەر بۆکس دەبێت پێویستە زۆر چاوت لەسەری بێت ئەو کاتانەى کە لە
.دەرەوەى قەفەزەکەیە

یەکێکى تر لە هەڵە گەورەکان ئەوەیە کە زۆر پەلەى لێبکەیت. کەروێشک پێویستى بەوەیە کە کاتى بۆ تەرخان بکەیت و هەندێ 2.
.کات هەموو سەرنجت لى ئەو بێت تاکو جوان فێر دەبێت تەنها ناو بۆکسەکەى خۆى وەک توالێت بەکار بهێنێت
چی بکەم ئەگەر کەروێشکەکەم شوێنەکانى تری قەفەزەکەى وەک توالێت بەکار بهێنێت؟
زۆر شت هەیە وا لە کەروێشک دەکات کە بە باشی لیتەر بۆکسەکەى بەکار نەهێنێت. بۆ نموونە، ئەگەر ماڵەکە زۆر قەرەباڵغ بێت و
دەنگە دەنگی زۆری تێدا بێت. ئەگەر زوو زوو شوێنى قەفەزەکەى بگۆڕیت. ئەگەر زۆر هەراسانى بکەیت و زۆر باوەشی بگریت
کاتێک لەناو قەفەزەکەیەتى. ئەوا ڕەنگە باش فێر نەبێت، چونکە کەروێشک بە بۆنى میز شوێنێک دەکات بە موڵکى خۆی، وە کاتێک
.سترێسى هەیە یان دەترسێت زیاتر بە پێویستى دەزانێت لە شوێنى تردا میز بکات
چی بکەم ئەگەر کەروێشکەکەم کەمە کەمە میز بکات لە شوێنى تردا؟
ئەگەر کەروێشک تووشی هەوکردنى میزەڵن ببێت ئەوا ئەمە ڕوودەدات. لەم حاڵەتەدا پێویستى بە (ئەنتى بایۆتیک) هەیە. بەڵم
نابێت کەروێشکەکەت بخەیتە بەر دەستى هەموو پزیشکێک. دەبێت پزیشکێک ڕێژەى دەرمانەکەى بۆ دەست نیشان بکات کە
.زانیاری تەواوى هەبێت لەسەر کەروێشکى ماڵ
بە داخەوە لە کوردستان زۆر ڕوویداوە کە پزیشکە ڤێتەرنەرییەکان دەرمانى هەڵە دەدەن بە کەروێشک و بەو هۆیەشەوە دەمرن. لە
کۆلێژى پزیشکى ڤێتەرنەرى هیچ زانیارییەکى ئەوتۆ دەربارەى کەروێشک ناخوێنرێت. بۆیە زۆر گرنگە کە کەروێشکەکەت نەخەیتە
.بەر دەستى هەر پزیشکێک. پێویستە لەسەر پزیشکە ڤێتەرنەرییەکان زیاتر بخوێننەوە لەسەر کەروێشکى ماڵ بە زمانى ئینگلیزی
بۆچى کەروێشکەکەم ڕێک لە تەنیشتى لیتەر بۆکسەکەدا میز و پیسایی جێدەهێڵێت؟
سێ هۆکارى سەرەکى هەیە بۆ ئەمە، بە تایبەت ئەگەر کەروێشکەکەت باش لیتەر بۆکسەکەى بەکار هێنابێ بەڵم کتوپڕ ئەم
.خووەى بگۆڕێت

.ئیلتیهابى بۆری میز، هەبوونى ڕمڵ لە ناو میزەڵن، بەردى میزەڵن، نەخۆشى گورچیلە1.

هۆکارى دەوروبەر، کەروێشک زۆر زوو توشی سترێس دەبێت. ڕەنگە بە هۆى ئاژەڵێکى دیکەوە کە تازە کڕیوتانە، یاخود، بە 2.
هۆى باوەشکردنى زۆریەوە. ڕەنگە لەناو لیتەر بۆکسەکەیدا بێت بەڵم دەنگێکى زۆر گەورە دایبچڵەکێنێت و لە لیتەر بۆکسەکەى باز
.بداتە دەرەوە
بۆیە زۆر پێویستە ئەو ژینگەیەى کە کەروێشکى تێدایە ژینگەیەکى قەرەباڵغ نەبێت و ڕێگە نەدەیت کە مناڵ و کەسانى دەورو بەر
باوەشی بگرن کاتێک کە لە ناو قەفەزەکەی خۆیدایەتى.پێویستە قەفەزەکەى و ناو لیتەر بۆکسەکەى ئارامترین شوێن بێت بۆ ئەو و
هەرگیز لەوێدا هەراسان نەکرێت تاکو هەمیشە ئەوێ بە لنەى سەلمەتى خۆى بزانێـت و هەمیشە پێى خۆش بێت کە دواى
.پیاسەیەک بە ژوورەکەدا، یاخود بە ماڵەکەدا، بگەڕێتەوە بۆ شوێنى لیتەر بۆکسەکەى
ئەگەر بڕیارت دا بە ماڵەکەدا ئازادى بکەیت. پێویستى بە چەند لیتەر بۆکسێک هەیە ( بۆ نموونە ماڵەکەى ئێمە سێ ژوورە لە دوو
.(شوێندا ، دوو سووچى دوو ژووردا لیتەر بۆکسم بۆ داناوە
ئەگەر کەروێشکەکەت لەو جۆرە نەبوو کە بە ئاسانى فێری ئەم خووە جوانە ببێت. پێویستە کەمێک ئارام بگریت و ئەگەر هەڵەى
کرد، لە شوێنى تر میزى کرد، پێویستە دەست بە جێ تا لی قەفەزەکەى پاڵى پێوە بنێیت و تا شەو و ڕۆژێک ڕێگەى نەدەیت بێتە
دەرەوە لە قەفەزەکەى. وەک وتم، پێویستە ماوەى یەکەم، زۆر باش چاوت لەسەری بێت و ڕێک لەو کاتەداى کە میز دەکاتە
شوێنێکى هەڵە. نەهێڵیت بە سەریا تێپەڕ ببێت و بیکەیتەوە ناو قەفەزەکەى تا ڕۆژى دواتر. خۆى وردە وردە تێدەگات کە کارێکى
.هەڵەى کردووە

Kurdish translation of “Litter Box Training” by Tarza Taimur

Scroll to Top